ئێکۆکاردیۆگرافی (ئێکۆی دڵ)
ئێکۆکار دیۆگرافی چییە؟
لە ئێکۆکاردێوگرافی دا لە شەپۆلەکانی دەنگی خاوەنی فرێکانسی سەرەوە(کە لە سەرەوەی دەنگیشی پێدەکوترێ) بۆ سازکردنی وێنەیەکی گەڕۆک لە دڵ کەڵک وەردەگیرێت. شەپۆلەکانی دەنگ لە ڕێگەی ئامێرێکی دەستی بە ناوی پڕۆب دەنێردرێتە ناو لەشەوە. ئەو شەپۆلە دەنگیانە پێکهاتەکان و ئاوەمەنیەکانی ناودڵ دەهەژێنێ و ئێکۆکان لە ڕێگەی بگۆڕی (پڕۆب) دیسان وەردەگیرێنەوە. ئێکۆکان لە مونیتۆردا دەبن بە وێنە.
ئێکۆکاردیۆگڕام
بە کەڵک وەرگرتن لە جۆرەکانی جیاوازی ڕەوشەکانی ئێکۆ کاردیۆگرافی، پزیشک ئەندارە، شکڵ و کوشرانی ماسوولکەی دڵ دەبینێ، هەروەها چلۆنایەتی کارکردی دەربیجەکانی دڵ و گەڕانی خوێن لە دڵ و ڕەگە سوورەکان دادەبینێ. لە ماوەی ئێکۆکار دیۆگرافیدا دوو ڕەهەندی پێکهاتە و کارکردی دڵ دەبیندرێن و ئێکۆکاردیۆگرافیەکانی داپلێر بۆ هەڵسەنگاندنی گەڕانی خوێن لە ناو دڵدا و ناسینی ئولگووەکانی ناسروشتیی گەڕانی خوێن بەکار دێ.
ئێکۆ کاردیۆگرافی کۆرپەڵە ڕەوشێکی ناسینە، بۆ کۆرپەڵە کە زیاتر بۆ توێژینەوە و چاوەدێری نەخۆشیەکانی زگماکی دڵ و ڕێکوپێک نەبوونەکانی دڵی کۆرپەڵە کەڵکی لێوەردەگیرێ. لەگەڵ سۆنۆگڕافی جیاوازییەکەی کە لەوەدایە یەکەم ئێکۆ بۆ پشکنینی دڵی تایبەتە و دووهەم بە هۆی پزیشکی پسپۆڕی دڵی منداڵان جێ بە جێ دەکرێ. ئێکۆکاردیۆگرافی باو پتر لە حەوتووی 17ی ئاوس بوون بە دواوە جێ بە جێ کرێ و بۆ کۆرپەڵە و دایک مەترسی و ئارێشەیەکی نیە. جێ بە جێ کردنیان بۆ هەموو کۆرپەڵەیەک پێویست نیە و تەنیا بۆ ئەو مەبەستانەی کە ئاماژەیان پێدەکرێ جێ بە جێ دەکرێ.
بە شێوەیەکی گشتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکانی زگماکیی دڵ لە حەشیمەتێکی گشتی 5 تا 8 کەس لە هەزار لە دایک بووی زیندوودایە. لە کاتێکدا کە هۆکاری زەمینەیەکی مەترسی خوڵقێنەر بێ ئەنجام دانی ئێکۆکاردیۆگرافی بۆ کۆرپەڵەش پێویستە. هۆکارەکانی مەترسی خوڵقێنەر بە شێوەی گشتی یا پێوندی بە خودی کۆرپەڵەوە هەیە یا پێوەندیی بە دایکەوە هەیە.
هۆکارەکانی مەترسی خوڵقێنەر لە لایەن دایکەوە بریتین لە
پێشینەی بنەماڵەیی نەخۆشیەکانی زگماکی دڵ، نەخۆشیەکانی مێتابۆلیکی دایک وەک دیابێت(نەخۆشی شەکرە) بەکارهێنانی هێندێک دەرمانی تایبەت بە هۆی دایکەوە، چڵک و گەنیویەکانی دایک لە سەرەتای ئاوس بوون وەک سوورێژە، ئاوس بوون بە دوای نەزۆکی دا، قەڵەویی زۆری دایک.
نەخۆشی لوپووس شیواوییەکی ئەمن پێک هێنەرە کە لەودا دوو جۆرە ئانتی بادی ئوتۆئیمیوون بە نێوەکانی Anti-Ro(SSA) 9anti-la(SSB) ساز دەبێ کە توانای ئەوەیان هەیە لە ئاوەڵ منداڵ تێپەڕن. لە حەڵەتێکدا کە ئەگەر ئەو ئانتی بادانە بگەنە کۆرپەڵە دەتوانن لەسەر لێدانی دڵی کۆرپەڵە کاریگەری دانێن و ببنە هۆی مردنی ناو منداڵدانی کۆرپەڵە.
لە حاڵەتی ناسینی لە کاتی خۆیدای شوێنەواری ئانتی بادی لەسەر کۆرپەڵە دەتواندرێ بە دانی دەرمانی ڕێکوپێک نەبوونی دڵ چارەبکرێ. ئەگەری گواستنەوەی ئانتی بادەکانی لوپووس بۆ کۆرپەڵە لە حەوتووەکانی 18 تا 24ی ئاوس بوون لە هەموو کاتەکانی دیکە زیاترە. هەر لەبەر ئەوە وا بە باش دەزاندرێ لەو قۆناغەدا بە هەر 2 حەوتووان جارێک ئێکۆکاردیۆگڕافی دڵی کۆرپەڵە ئەنجام بدرێ.
بە سەرنجدان بەوەی ژمارەیەکی زۆر لە کۆرپەڵەکانی تووشبووی زگماکیی دڵ لە بنەڕەتدا هۆکارێکی زەمینەی مەترسیی سازکەری پێشوویان نیە، هێندێک لە دانەران و شارەزایان وایان پێ باشە کە تەواوی ژنانی ئاوس لەبەر نەخۆشیەکانی زگماکیی دڵ بێژنگ گیری ئەنجام بدەن.
ئێکۆکاردیۆگڕافی کۆرپەڵە دەتوانێ چ یارمەتییەک بکا:
- ئەو باب و دایکانەی کە بە هۆی جۆراوجۆر لە نەبوونی ڕێکوپێکی دڵی کۆرپەی دایکی ئاوس زۆر نیگەران و پەرۆشن، بە ئەنجام دانی ئێکۆ(کە هیچ زیانێکی بۆ کۆرپەڵە و دایک نیە) لە حاڵەتی ئاسایی بوون دا خاترجەم دەبن و دڵیان دەحەسێتەوە.
- بە سەرنجدان بەوەی کە زۆربەی نەخۆشییەکانی زگماکیی دڵ دەکرێ چارەسەر کرێن، لە حاڵەتی تووشبوونی کۆرپەڵە بە نەخۆشیی زگماکی دڵ بۆ لە دایکبوونی ئەو کۆرپەڵەیە لە نەخۆشخانەیەکی کە ئیمکاناتی پێویستی بۆ چاوەدێری و نەشتەرگەریی کۆرپەڵەی وادا هەیە هەنگاو هەڵێندرێتەوە.
- هێندێک لە ڕێکوپێک نەبوونی دڵی کۆرپەڵە(ئاریتمیەکان) دوای ناسینی بە هۆی ئێکۆ بە چارەسەریی دەرمانی دایکی ئاوس چارەسەر دەکرێن.
- بە سەرنجدان بە ئەوەی لە ڕادەیەکی کەم لە هێندێک لە نەخۆشیەکانی ئاڵۆزیی زگماکی کە چارەسەرکردنیان دژوارە و بۆ بنەماڵەکان خەرج و تێچووی زۆرە، بە ناسین و وەدەرکەوتن لە ڕێگەی ئێکۆکاردیۆگڕافی و بە هۆی دەزگا یاساییەکانەوە کۆتایی بە ئاوسی بهێندرێ.
ئەو گرووپە پڕ مەترسییانەی (کە دەبێ ئێکۆی کۆرپەڵەیان بۆ بکرێ):
ئەنجام دانی ئێکۆی دڵی کۆرپەڵە بۆ ئەو گرووپانەی خوارەوە باشە:
- بۆ ئەوانەی پێشینەی تووش بوون بە ئارێشەی زگماکیی دڵیان هەیە باشە.
- ئەو بنەماڵەنەی کە دایک یان باب یان منداڵەکانیان پێشینەی تووش بوون بە ئاریشەی زگماکی جگە لە دڵیان هەیە کەڵک وەرگرتن لە ئێکۆی کۆرپەڵە باشە.
- هەروەها ئەو دایکانەی کە تووشی تاقمێک نەخۆشیەکانی مێتابۆلیکی وەک نەخۆشی شەکرە، فتیل کتونووری یان و یالوپووسیان هەیە ئەگەری تووش بوونی کۆرپەڵەکەیان بە ئاریشەی دڵ لە هەڵسەنگاندن لەگەڵ هیتری دی زیاترە.
- جگە لەوانە ئەو دایکانەی کە منداڵ لەبەرچوونی دوا بە دوای یەکیان هەبووە.
- ئەو دایکانەی پێشینەی نەزۆکی و کەڵک وەرگرتن لە ڕەوشتی یاریدەدەری منداڵبوونیان بووە.
- ئەو دایکانەی کە پێشینەی خواردنی دەرمان بە تایبەت پێشنەی خواردنی دەرمانی دەماریان هەیە ئەگەری ئاوسی وێکرا و پێکەوەی دڵ لەوان دا زیاترە.
- بوونی پێشینەی نەخۆشیەکانی گەنیوی سەردەمی زگپڕی وەک سوورێژە، سیتۆمگالوویروس، ئانترۆویرووسەکان و پارۆویرووسەکان.
- خواردنی دەرمانەکانی تراتۆژێن لە زەمەنی ئاوسیدا وەک ئەلکۆڵ، ئامفتامین،دژە لەرزینەکان، لێتیۆم ویتامینA، تینوئیک ئەسید، وارفارین.
- بوونی شتێکی دۆزراوەیە ناسوروشتی لە سۆنۆگڕافی ئاسایی وەک گومان بە نەخۆشیەکانی دڵ یا دەرەوەی دڵ، ناکۆکیەکانی ڕیتمی دڵی کۆرپەڵە، هیدرۆپس فتالیس، ئیدمی دواوەی ملی کۆرپەڵە، ناکۆکیەکانی ئاوەکی ئامنیۆتیک، کەم بوونەوەی هەڵدانی کۆرپەڵە.
- ناسینی نەخۆشییەکانی کڕۆ مۆزۆمی لە ماوەی کۆرپەڵەیی دا.
- ئاوەڵدوانەیی
- بوونی ڕووبەری ناسروشتیی بیۆشیمی لە خوێنی دایک وەک AFP و HCG
لە کۆتاییدا پێویستی بەوەبیر هێنانەوەیە کە هیچ کام لە ڕێگاکانی ناسینی بەر لە دایکبوون ناتوانن بە شێوەی سەتاسەت تەندروستیی کۆرپەڵە گەرەنتی بکەن.
هەلومەرجەکانی جێگربوونی کۆرپەڵە، BMI لە سەرێی دایک و چەوریی زگ لەو هۆکارانەن کە دەتوانن بە بوونی لێهاتوویی پزیشک وردبینی ئاکامەکانی ئێکۆکاردیۆگڕافیی دڵی کۆرپەڵە کەم بکەنەوە.
بە سەرنجدان بە سنوورداربوونی منداڵ لەبەر بردن لە ئێران دا وا پێشنیار دەکرێ بەر لە حەوتووی 19 ئەنجام بدرێ هەتا لە حاڵەتی بوونی کەموکووڕییەکانی گرینگی دڵ بتواندرێ لە منداڵ لەبەر بردنی یاسایی کۆرپەڵە کەڵک وەربگیرێت.
لێدوانهکان
لێدوانێک بنووسە