IE ئەندۆکاردیت چییە؟

ئەندۆکاردیتی چڵکی، چڵک کردنی نێو قووڵکەکانی دڵ(ئەندۆکارد) یان دەلاقەکانی دڵە. ئەو نەخۆشیە بە هۆی بوونەوەرانی میکرۆسکۆپی (بە شێوەی بەرچاو باکتریەکان و جاری وایە کارگەکان(قارچک) و زۆربەی بوونەوەری میکرۆسکۆپی) سەر هەڵدەدات. لەو فلیمەی ژێرەوە ئێوە دەتوانن ئەو نەخۆشیە بناسن و ڕێگەی پێش گرتنی بە هۆی ئێکۆکاردیۆگڕافی(ئێکۆی دڵ) باشتر بناسین.

 

ڕێز و سپاس بۆ هاوکاری بەڕێزمان بەڕێز دوکتۆر محەممەدڕەزا ڕاد گودەرزی کە زەحمەتی هەڵگرتنی ئەو فلیمەی وەئەستۆ گرت.

Pericarditis چییە؟

پریکاردیسی بە تەوەژم کە دەوروبەری دڵی داگرتووە پڕیکاردی شانەی پێکەوە نووساوی وەک کیسەیەکە دڵ و سەرەتای ڕەگە گەورەکان دادەپۆشێ و50 میلی لیتر ئاوەمەنی سەوز لە خۆی دەگرێ. لەو فلیمەی ژێرەوە ئێوە دەتوانن ئەو نەخۆشیە بناسن و فێری پێش گرتنی بە هۆی ئێکۆکاردیۆگڕافی(ئێکۆی دڵ) باشتر بناسن.

 

ڕێز و سپاس بۆ هاوکاری بەڕێزمان بەڕێز دوکتۆر محەممەدڕەزا ڕاد گودەرزی کە زەحمەتی هەڵگرتنی ئەو فلیمەی وەئەستۆ گرت.

Chest Pain (ئازاری سینگ)

ئاڵۆزی جۆراوجۆر دەتوانێ ببێتە هۆی ئازار و ژانی دەفەی سینگ. پڕمەترسیترینیان پێوەندی بە دڵ و سییەکانەوە هەیە هەر بۆیە هۆی ئەو ئێشە بە وردی ڕوون نیە.

لەو فلیمەی ژێرەوە ئێوە دەتوانن ئەو نەخۆشیە بناسن و شێوەی پێش گرتنی بە هۆی ئێکۆگاردیۆگڕافی باشتر بن.

 

ڕێز و سپاس بۆ هاوکاری بەڕێزمان بەڕێز دوکتۆر محەممەدڕەزا ڕاد گودەرزی کە زەحمەتی هەڵگرتنی ئەو فلیمەی وەئەستۆ گرت.

RHD (ڕۆماتیسمی دڵ چییە؟ )

ڕۆماتیسمی دڵ بە دۆخێک دەکوترێ کە لەودا بە هۆی تووش بوون بە تای ڕۆماتیسمی، زیانی هەمیشەیی بە دەلاقەی دڵ دەگەیێنێ. لەو فلیمەی ژێرەوەدا ئێوە دەتوانن ئەو نەخۆشیە و شێوە پێیگیری کردنی بە هۆی ئێکۆکاردیۆگڕافیی دڵ باشتر بناسن کە بە ئێکۆکاردیۆگڕافی(ئێکۆی دڵ) گیراوە.

 

ڕێز و سپاس بۆ هاوکاری بەڕێزمان بەڕێز دوکتۆر محەممەدڕەزا ڕاد گودەرزی کە زەحمەتی هەڵگرتنی ئەو فلیمەی وەئەستۆ گرت.

MVP – پرۆلاپسی دەلاقەی میتراڵ چییە؟

بەربوونەوەی دەلاقەی میتڕاڵ چەشنێکە لە ئاڵۆزی لە کاری دەلاقەی میتڕاڵی دڵ. ئەو لەتانە گەورە دەبن و بەرەو بەشی نێو داڵانی چەپ دەخزێن کە جاری وایە لە ماوەی گیرانی کتوپڕدا بە دەنگەوە دەداخرێ و ڕەنگە ببێتە هۆی گەڕانەوەی خوێن بۆ داڵانی چەپ(چوونە دواوە). لەو فلیمەی ژێرەوەدا ئێوە دەتوانن ئەو نەخۆشیە بناسن و فێری شێوەی پێش گرتنی بەهۆی ئێکۆکاردیۆگڕافی (ئێکۆی دڵ) زیاتر ئاشنا بن کە بە ئێکۆکاردیۆگڕافی (ئێکۆی دڵ) گیراوە.

 

ڕێز و سپاس بۆ هاوکاری بەڕێزمان، بەڕێز دوکتۆر محەممەدڕەزا ڕاد گودەرزی کە زەحمەتی هەڵگرتنی ئەو فلیمەیان وە ئەستۆ گرتووە.

KD – کاوازاکی چییە؟

نەخۆشی کاوازاکی واسکۆلیتێکی سیستەمێکی سەختە، بەو مانایە کە هەوکردنی دیوارەی دەمارەکانی خوێنبەر دەتوانێ ببێتە هۆی گوشادبوونەوەی (ئونوریسم) یەک یەکی هەر یەک لە خوێنبەرەکان بە ڕادەی مام ناوەند لە نێو لەشدا بە تایبەت خوێنبەرەکانی کرۆنێری. لەو فلیمەی ژێرەوەدا ئێوە دەتوانن ئەو نەخۆشیە بناسن و فێری شێوەی پێش گرتنی بەهۆی بە ئێکۆکاردیۆگڕافی(ئێکۆی دڵ) ئاشنا ببن.

 

ڕێز و سپاس بۆ هاوکاری بەڕێزمان، بەڕێز دوکتۆر محەممەدڕەزا ڕاد گودەرزی کە زەحمەتی هەڵگرتنی ئەو فلیمەیان وە ئەستۆ گرتووە.

TOF چییە؟

تترالۆژی فالوت یەکێکە لە ناودارترین ئاڵۆزیی زگماکیی دڵ. لەو نەخۆشیەدا 4 ئاڵۆزی گەورە بوونی هەیە. لەو فلیمەی ژێرەوەدا ئێوە دەتوانن ئەو نەخۆشیە بناسن و فێری شێوەی پێش گرتنی بە هۆی ئێکۆکاردیۆگڕافی(ئێکۆی دڵ) زیاتر ئاشنا بین.

 

ڕێز و سپاس بۆ هاوکاری بەڕێزمان، بە ڕێز دوکتۆر محەممەد ڕەزا ڕاد گودەرزی کە زەحمەتی هەڵگرتنی ئەو فلیمەیان وە ئەستۆ گرت.

COA کوارێکتاسیۆن چییە؟

کوارێکتاسیۆنی ئائۆرت(Coarectation of theaorta) بە تەنگ بوونی بەشێک لە ڕووپەڕی ئائۆرت دەڵێن کە دەبێتە هۆی بەرگرتن لە گەڕانی خوێن. ئەو تەنگییە مومکینە لە هەر بەشێک لە ئائۆرت(گەورەترین سوورەدەمار) دروست بێ بەڵام لە زۆربەی کاتەکاندا تەنگ بوون دوای جوێ بوونەوەی سوورەڕەگی ساب کلاوینی چەپ لەو ڕووداوەدا هەر بۆیە ڕادەی گەڕانی خوێنی ئەندامەکانی خوارەوە و لاق کەم دەبێ و فشاری خوێنی ئەو جەستەیە کەم دەکا، بە بارێکی دیکە ڕێژەی پاڵەپەستۆی خوێن لە جەستەی سەرتردا زۆر دەبێ، هەر بۆیە دڵ بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ ئەو گوشارە دەبێ بە هێزێکی زۆرتر کار بکات. لە فلیمەکەی ژێرەوە ئێوە دەتوانن لەگەڵ ئەو نەخۆشیە وشێوەی پێش گرتنی ئەو لە لایەن ئێکۆکاردیۆگڕافی(ئێکۆی دڵ) زۆرتر ئاشنا بن و بیناسن.

 

ڕێز و سپاس بۆ هاوکاری بەڕێزمان، بە ڕێز دوکتۆر محەممەد ڕەزا ڕاد گودەرزی کە زەحمەتی هەڵگرتنی ئەو فلیمەیان وە ئەستۆ گرت.

ASD چییە؟

ASD یان قوڵکی نێوان داڵانی چەپ و ڕاست لە باوترین نەخۆشیەکانی زگماکی دڵە کە لە ژنان‪دا زۆرتر دەبیندرێ و زیاتر نیشانەکانی لە تەمەنی گەورەیی و بەرەوژوورەوە دەردەکەوێ.

لە فلیمی خوارەوەدا ئێوە دەتوانن لەگەڵ ئەو نەخۆشییە و ڕێگەی بەرگرتنی بە هۆی کاردیۆگرافی(ئێکۆی دڵ) زیاتر ئاشنا بن.

 

بە سپاس  لە هاواڵ و هاوکاری بەڕێزمان ڕێزدار دوکتۆر محەممەدڕەزا ڕادگوودەرزی کە زەحمەتی ئامادە کردنی فلیمی سەرەوەی کێشاوە.

نەخۆشی لووپووس

نەخۆشی لوپووس تێکچۆنێکی خۆپارێزی یە کە لەودا دوو جۆر ئانتی بادی ئۆتوو ئیمیون بە نێوەکانی  Anti-Ro(SSA) 9anti-la(SSB) بەرهەم دێن کە دەتوانن بە ئاوەڵ‪منداڵدا تێپەڕن.

لە حاڵەتێکا کەئەو ئانتی‪بادانە بگەنە ئاوەڵ‪منداڵ دەتواندرێ بە پێدانی دەرمان ناڕێکی دڵ لەناو ببردرێ.

ئەگەری گواستەنەوەی ئانتی‪بادەکانی لووپووس بە کۆرپەڵە لە حەوتووەکانی 18 تا 24ی ئاوەس‪بوون زیاتر لە هەموو کاتێکی دیکەیە، هەر بۆیە بە باش دەزاندرێ لەو ماوەی زەمەنییەدا هەر 2 حەوتوو جارێک ئێکۆکاردیۆگرافیی دڵی کۆرپەڵە بکرێ.

بە سەرنجدان بەوە ئەژمارێکی زۆر لە کۆرپەڵەکانی تووش‪بوو بە نەخۆشیی زگماکیی دڵ لە بنەڕەتدا هۆکاری مەترسی دروستکردنی لە پێشویان‪دا نییە، هێندێک لە پسپۆڕان وایان پێ باشە تەواوی خانمەکانی ئاوس لەبەر نەخۆشیی زگماکیی دڵ بیژنگیری بکەن.