تێستی ئێکۆی دڵ یان ئێکۆکاردیۆگرافی

‪وەرگرتن لە شەپۆلەکانی دەنگ، ساختومانی ناوخۆی دڵ وەک وێنە نیشان دەدرێ و لە ڕاستیدا وەک ستانداردی ناسینی  نەخۆشیەکانی دڵ دێتە ئەژمار. ئێکۆکاردیۆگراف تێستێکە کە بە کەڵک وەرگرتن لە شەپۆلەکانی دەنگی وێنەی گەرۆک لە دڵ دروست دەبێ.

جێبەجێ کردنی ئێکۆی دڵ پێویستی بە کەوتن لە نەخۆشخانە نییە. ئەنجام‪دانی ئێکۆی دڵ ئێشی نییە و نەشتەرگەریی نییە. ئێکۆکاردیۆگرافی تێستێکە بۆ یارمەتیدانی پزیشکی ئێوە بۆ مەبەستی  ناسینی ئەستەنگەکانی دڵی ئێوە یان چلۆنایەتی کارکردی دڵ کەڵکی لێوەردەگیرێ.

تست اکوی قلبی یا اکوکاردیوگرافی

هەموو جۆرە ئەکۆکاردیۆگرافی:

-ترانس تووڕاسیکی ئێکۆکاردیۆگرافی(TransthoracicEchocardiography)

باوترین و بەربڵاوترین جۆری ئێکۆکاردیۆگرافیە کە لە ئێستادا کەڵکی لێوەردەگیرێ و ڕەوشتێکی بێ‪ئێش نییە. هێرش نەبەر بەو واتایە کە هیچ جۆرە نەشتەرگەرییەک لەسەر لەش ناکرێ و هیچ ئامرازێکیش لە لەشی ئێوە ڕۆناکرێ.

– ئیستریس ئێکۆکاردیۆگرافی  (Stress Echocardiography)

ئەو جۆرە لە ئێکۆکاردیۆگرافی لە ڕاستیدا بەشێک لە تێستی ئیسترلێسی دڵ(Cardio stress test) دێتە ئەژمار. لەو تێستەدا نەخۆش بە خواردنی دەرمان یان وەرزیش لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدا دەبێتە هۆی لێدانی دڵ ئاسانتر دەناسرێن.

–  ترانس ئیزۆفاژیال ئێکۆکاردیۆگرافی(Transesophageal Echocardiography)

ئائۆرت و هێندێک لە بەشەکانی دڵ لە ڕێگەی ترانس توراسیکی ئێکۆکاردیۆگرافی زۆر بە دژواری تاوتوێ دەکرێن، هەر بۆیە لە حاڵەتێکا پزیشک پێویستی بە تاوتوێ کردنی ئەو بەشانە بێ لە ترانس ئێزۆفاژیاڵی ئێکۆکاردیۆگرافی کەڵک وەردەگرێ. لەو حاڵەتەدا پڕوبی ئامێری ئێکۆکاردیۆگرافی کە بە کۆتایی بۆریەکی خوار بووەوە نووساندراوە لە ڕێگەی زارەوە دەچێتەی ناو قوڕقوڕۆچکەوە و لە ڕێگەی قوڕقوۆچکە پێکهاتەکانی پشتەوەی دڵ تاوتوێ دەکرێ.

– نیشاندانی گۆڕانکاریی دڵی کۆرپەڵە (Fetal Echocardiography)

تست اکوی قلبی یا اکوکاردیوگرافی

ئەوانەی لە کاردیۆگرافی ئێکۆی دڵ نیشان دەدرێ:

  • ئەندازە و شکڵی دڵ
  • جۆری کارکردی گشتیی دڵ
  • لاوازیی ڕووکار یان بەشێک لە دڵ و نەبوونی کارکردی دروستی ئەو
  • ئاستەنگەکانی دەربیجەی دڵ
  • بوونی خوێنی مەیو لە ناو دڵ‪دا

ئێکۆکاردیۆگرافی و تێستی وەرزش بە شێوەی ناڕاستەوخۆ، ئاواڵەبوونی ڕەگەکانی کڕۆنێری دڵ تاوتوێ دەکەن و لە هیچ کام لەو دووانەدا بە شێوەیەکی وردبینانە نابیندرێن.

 بۆ ناسینی وردی دەمارەکانی کڕۆنێری دەبێ لە شێوەی ئانژیۆگرافی کە وێنەهەڵگرتن لە دەمارەکانی دڵە کەڵک وەربگیرێ کە ئەو شێوەیە وەک ئێکۆکاردیۆگرافی پێویستی بە جیهازات و فەزایەکی تایبەتە.

تست اکوی قلبی یا اکوکاردیوگرافی

لەو هەلومەرجانەی خوارەوە ئێکۆکاردیۆگرافی پێویستە:

  • لە کاتێکدا کە کەسەکە لە دڵیەوە دەنگی نائاسایی دەبیسرێ
  • لە کاتێکدا کەسەکە تەختی سینگی ئێشی هۆکار نەزاندراوی هەیە
  • لە کاتێکدا کەسەکە کەموکووڕیەکی زگماکی هەیە
  • لە کاتێکدا کەسەکە تووشی شاڵاوی دڵ بووە
  • لە کاتێکدا کەسەکە تووشی تەوی ڕۆماتیزمیە

تست اکوی قلبی یا اکوکاردیوگرافی

قۆناغەکانی ئێکۆکاردیۆگرافی:

  • منداڵ لەسەر قەڕەوێڵەیەک لەسەر تەنیشت یان لەسەر پشت دەخەوێ
  • پزیشک ژێلی تایبەت بە سەر پرۆبێک دادەکا و ئەو لەسەر شوێنی سینگی منداڵەکە دەجووڵێنێتەوە
  • شەپۆلەکانی ژوورتر لە دەنگ و چەند وێنەیەک لە دڵی منداڵ و دەربیجەکانیدا ساز دەکەن (لە ئێکۆکاردیۆگرافی‪دا لە شەپۆلەکانی ئیکس کەڵک وەرناگیرێت)‬‬‬
  • جووڵانەوەکانی دڵی منداڵەکە لەسەر شاشەی ویدیۆیی دەبیندرێ
  • ئەو تێستە ئەغڵەب کەمتر لە 15 تا 20 خولەکی کات دەوێ
  • ئەو تێستە ئێش و ئاریشەی نییە
  • پزیشک لەبارەی ئاکامەکانی تێست لەگەڵ هاوڕێی نەخۆشخانەی منداڵەکە دەدوێ.

‪خستنی وێنەی ڕوونتر پێویستە کە پڕۆبی کاردیۆگرافی لە دڵی منداڵەکە نزیکتر بێ. لە ئاکامدا تێستێک بە ناوی ئێکۆکاردیۆگرافی قوڕقوڕۆچکە (TEE) ڕادەسپێردرێ.

لەو تێستەدا:

  • پزیشک بە ئارامی بۆرەیەک لەگەڵ پرۆب لە دەرکی کۆتاییەکەوە لە کاتی قووت‪دان بۆ خواری گەرووی منداڵەکە  بۆ ناو قوڕقوڕۆچکەی دەبا(قوڕقوڕۆچکە زاری ئێوە لەگەڵ گەدە  بە یەکەوە دەلکێنێ)
  • شەپۆلەکانی دەنگی هێندێک وێنەی هاوشێوەی ئەوەی کە لەسەرەوە باسی کرا ساز دەکەن.
  • بە دوای ئەوەدا کە تێستەکان تەواو بوون پزیشک بە ئارامی پڕوپەکەی دەردەکێشێ.
  • مومکینە منداڵەکە هەست بکا کۆخەی دێ.

ئێکۆکاردیۆگرافی (ئێکۆی دڵ)

ئێکۆکار دیۆگرافی چییە؟

لە ئێکۆکاردێوگرافی دا لە شەپۆلەکانی دەنگی خاوەنی فرێکانسی سەرەوە(کە لە سەرەوەی دەنگیشی پێدەکوترێ) بۆ سازکردنی وێنەیەکی گەڕۆک لە دڵ کەڵک وەردەگیرێت. شەپۆلەکانی دەنگ لە ڕێگەی ئامێرێکی دەستی بە ناوی پڕۆب دەنێردرێتە ناو لەشەوە. ئەو شەپۆلە دەنگیانە پێکهاتەکان و ئاوەمەنیەکانی ناودڵ دەهەژێنێ و ئێکۆکان لە ڕێگەی بگۆڕی (پڕۆب) دیسان وەردەگیرێنەوە. ئێکۆکان لە مونیتۆردا دەبن بە وێنە.

ئێکۆکاردیۆگڕام

بە کەڵک وەرگرتن لە جۆرەکانی جیاوازی ڕەوشەکانی ئێکۆ کاردیۆگرافی، پزیشک ئەندارە، شکڵ و کوشرانی ماسوولکەی دڵ دەبینێ، هەروەها چلۆنایەتی کارکردی دەربیجەکانی دڵ و گەڕانی خوێن لە دڵ و ڕەگە سوورەکان دادەبینێ. لە ماوەی ئێکۆکار دیۆگرافیدا دوو ڕەهەندی پێکهاتە و کارکردی دڵ دەبیندرێن و ئێکۆکاردیۆگرافیەکانی داپلێر بۆ هەڵسەنگاندنی گەڕانی خوێن لە ناو دڵدا و ناسینی ئولگووەکانی ناسروشتیی گەڕانی خوێن بەکار دێ.

ئێکۆ کاردیۆگرافی کۆرپەڵە ڕەوشێکی ناسینە، بۆ کۆرپەڵە کە زیاتر بۆ توێژینەوە و چاوەدێری نەخۆشیەکانی زگماکی دڵ و ڕێکوپێک نەبوونەکانی دڵی کۆرپەڵە کەڵکی لێوەردەگیرێ. لەگەڵ سۆنۆگڕافی جیاوازییەکەی کە لەوەدایە یەکەم ئێکۆ بۆ پشکنینی دڵی تایبەتە و دووهەم بە هۆی پزیشکی پسپۆڕی دڵی منداڵان جێ بە جێ دەکرێ. ئێکۆکاردیۆگرافی باو پتر لە حەوتووی 17ی ئاوس بوون بە دواوە جێ بە جێ کرێ و بۆ کۆرپەڵە و دایک مەترسی و ئارێشەیەکی نیە. جێ بە جێ کردنیان بۆ هەموو کۆرپەڵەیەک پێویست نیە و تەنیا بۆ ئەو مەبەستانەی کە ئاماژەیان پێدەکرێ جێ بە جێ دەکرێ.

بە شێوەیەکی گشتی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەکانی زگماکیی دڵ لە حەشیمەتێکی گشتی 5 تا 8 کەس لە هەزار لە دایک بووی زیندوودایە. لە کاتێکدا کە هۆکاری زەمینەیەکی مەترسی خوڵقێنەر بێ ئەنجام دانی ئێکۆکاردیۆگرافی بۆ کۆرپەڵەش پێویستە. هۆکارەکانی مەترسی خوڵقێنەر بە شێوەی گشتی یا پێوندی بە خودی کۆرپەڵەوە هەیە یا پێوەندیی بە دایکەوە هەیە.

هۆکارەکانی مەترسی خوڵقێنەر لە لایەن دایکەوە بریتین لە

پێشینەی بنەماڵەیی نەخۆشیەکانی زگماکی دڵ، نەخۆشیەکانی مێتابۆلیکی دایک وەک دیابێت(نەخۆشی شەکرە) بەکارهێنانی هێندێک دەرمانی تایبەت بە هۆی دایکەوە، چڵک و گەنیویەکانی دایک لە سەرەتای ئاوس بوون وەک سوورێژە، ئاوس بوون بە دوای نەزۆکی دا، قەڵەویی زۆری دایک.

نەخۆشی لوپووس شیواوییەکی ئەمن پێک هێنەرە کە لەودا دوو جۆرە ئانتی بادی ئوتۆئیمیوون بە نێوەکانی Anti-Ro(SSA) 9anti-la(SSB) ساز دەبێ کە توانای ئەوەیان هەیە لە ئاوەڵ منداڵ تێپەڕن. لە حەڵەتێکدا کە ئەگەر ئەو ئانتی بادانە  بگەنە کۆرپەڵە دەتوانن لەسەر لێدانی دڵی کۆرپەڵە کاریگەری دانێن و ببنە هۆی مردنی ناو منداڵدانی کۆرپەڵە.

لە حاڵەتی ناسینی لە کاتی خۆیدای شوێنەواری ئانتی بادی لەسەر کۆرپەڵە دەتواندرێ بە دانی دەرمانی ڕێکوپێک نەبوونی دڵ چارەبکرێ. ئەگەری گواستنەوەی ئانتی بادەکانی لوپووس بۆ کۆرپەڵە لە حەوتووەکانی 18 تا 24ی ئاوس بوون لە هەموو کاتەکانی دیکە زیاترە. هەر لەبەر ئەوە وا بە باش دەزاندرێ لەو قۆناغەدا بە هەر 2 حەوتووان جارێک ئێکۆکاردیۆگڕافی دڵی کۆرپەڵە ئەنجام بدرێ.

بە سەرنجدان بەوەی ژمارەیەکی زۆر لە کۆرپەڵەکانی تووشبووی زگماکیی دڵ لە بنەڕەتدا هۆکارێکی زەمینەی مەترسیی سازکەری پێشوویان نیە، هێندێک لە دانەران و شارەزایان وایان پێ باشە کە تەواوی ژنانی ئاوس لەبەر نەخۆشیەکانی زگماکیی دڵ بێژنگ گیری ئەنجام بدەن.

ئێکۆکاردیۆگڕافی کۆرپەڵە دەتوانێ چ یارمەتییەک بکا:

  • ئەو باب و دایکانەی کە بە هۆی جۆراوجۆر لە نەبوونی ڕێک‪وپێکی دڵی کۆرپەی دایکی ئاوس زۆر نیگەران و پەرۆشن، بە ئەنجام دانی ئێکۆ(کە هیچ زیانێکی بۆ کۆرپەڵە و دایک نیە) لە حاڵەتی ئاسایی بوون دا خاترجەم دەبن و دڵیان دەحەسێتەوە.
  • بە سەرنجدان بەوەی کە زۆربەی نەخۆشییەکانی زگماکیی دڵ دەکرێ چارەسەر کرێن، لە حاڵەتی تووشبوونی کۆرپەڵە بە نەخۆشیی زگماکی دڵ بۆ لە دایکبوونی ئەو کۆرپەڵەیە لە نەخۆشخانەیەکی کە ئیمکاناتی پێویستی بۆ چاوەدێری و نەشتەرگەریی کۆرپەڵەی وادا هەیە هەنگاو هەڵێندرێتەوە.
  • هێندێک لە ڕێکوپێک نەبوونی دڵی کۆرپەڵە(ئاریتمیەکان) دوای ناسینی بە هۆی ئێکۆ بە چارەسەریی دەرمانی دایکی ئاوس چارەسەر دەکرێن.
  • بە سەرنجدان بە ئەوەی لە ڕادەیەکی کەم لە هێندێک لە نەخۆشیەکانی ئاڵۆزیی زگماکی کە چارەسەرکردنیان دژوارە و بۆ بنەماڵەکان خەرج و تێچووی زۆرە، بە ناسین و وەدەرکەوتن لە ڕێگەی ئێکۆکاردیۆگڕافی و بە هۆی دەزگا یاساییەکانەوە کۆتایی بە ئاوسی بهێندرێ.

ئەو گرووپە پڕ مەترسییانەی (کە دەبێ ئێکۆی کۆرپەڵەیان بۆ بکرێ):

ئەنجام دانی ئێکۆی دڵی کۆرپەڵە بۆ ئەو گرووپانەی خوارەوە باشە:

  • بۆ ئەوانەی پێشینەی تووش بوون بە ئارێشەی زگماکیی دڵیان هەیە باشە.
  • ئەو بنەماڵەنەی کە دایک یان باب یان منداڵەکانیان پێشینەی تووش بوون بە ئاریشەی زگماکی جگە لە دڵیان هەیە کەڵک وەرگرتن لە ئێکۆی کۆرپەڵە باشە.
  • هەروەها ئەو دایکانەی کە تووشی تاقمێک نەخۆشیەکانی مێتابۆلیکی وەک نەخۆشی شەکرە، فتیل کتونووری یان و یالوپووسیان هەیە ئەگەری تووش بوونی کۆرپەڵەکەیان بە ئاریشەی دڵ لە هەڵسەنگاندن لەگەڵ هیتری دی زیاترە.
  • جگە لەوانە ئەو دایکانەی کە منداڵ لەبەرچوونی دوا بە دوای یەکیان هەبووە.
  • ئەو دایکانەی پێشینەی نەزۆکی و کەڵک وەرگرتن لە ڕەوشتی یاریدەدەری منداڵبوونیان بووە.
  • ئەو دایکانەی کە پێشینەی خواردنی دەرمان بە تایبەت پێشنەی خواردنی دەرمانی دەماریان هەیە ئەگەری ئاوسی وێکرا و پێکەوەی دڵ لەوان دا زیاترە.
  • بوونی پێشینەی نەخۆشیەکانی گەنیوی سەردەمی زگپڕی وەک سوورێژە، سیتۆمگالوویروس، ئانترۆویرووسەکان و پارۆویرووسەکان.
  • خواردنی دەرمانەکانی تراتۆژێن لە زەمەنی ئاوسیدا وەک ئەلکۆڵ، ئامفتامین،دژە لەرزینەکان، لێتیۆم ویتامینA، تینوئیک ئەسید، وارفارین.
  • بوونی شتێکی دۆزراوەیە ناسوروشتی لە سۆنۆگڕافی ئاسایی وەک گومان بە نەخۆشیەکانی دڵ یا دەرەوەی دڵ، ناکۆکیەکانی ڕیتمی دڵی کۆرپەڵە، هیدرۆپس فتالیس، ئیدمی دواوەی ملی کۆرپەڵە، ناکۆکیەکانی ئاوەکی ئامنیۆتیک، کەم بوونەوەی هەڵدانی کۆرپەڵە.
  •  ناسینی نەخۆشییەکانی کڕۆ مۆزۆمی لە ماوەی کۆرپەڵەیی دا.
  • ئاوەڵدوانەیی
  • بوونی ڕووبەری ناسروشتیی بیۆشیمی لە خوێنی دایک وەک AFP و HCG

لە کۆتاییدا پێویستی بەوەبیر هێنانەوەیە کە هیچ کام لە ڕێگاکانی ناسینی بەر لە دایکبوون ناتوانن بە شێوەی سەتاسەت تەندروستیی کۆرپەڵە گەرەنتی بکەن.

هەلومەرجەکانی جێگربوونی کۆرپەڵە، BMI لە سەرێی دایک و چەوریی زگ لەو هۆکارانەن کە دەتوانن بە بوونی لێهاتوویی پزیشک وردبینی ئاکامەکانی ئێکۆکاردیۆگڕافیی دڵی کۆرپەڵە کەم بکەنەوە.

بە سەرنجدان بە سنوورداربوونی منداڵ لەبەر بردن لە ئێران دا وا پێشنیار دەکرێ بەر لە حەوتووی 19 ئەنجام بدرێ هەتا لە حاڵەتی بوونی کەموکووڕییەکانی گرینگی دڵ بتواندرێ لە منداڵ لەبەر بردنی یاسایی کۆرپەڵە کەڵک وەربگیرێت.

 

نەخۆشی لووپووس

نەخۆشی لوپووس تێکچۆنێکی خۆپارێزی یە کە لەودا دوو جۆر ئانتی بادی ئۆتوو ئیمیون بە نێوەکانی  Anti-Ro(SSA) 9anti-la(SSB) بەرهەم دێن کە دەتوانن بە ئاوەڵ‪منداڵدا تێپەڕن.

لە حاڵەتێکا کەئەو ئانتی‪بادانە بگەنە ئاوەڵ‪منداڵ دەتواندرێ بە پێدانی دەرمان ناڕێکی دڵ لەناو ببردرێ.

ئەگەری گواستەنەوەی ئانتی‪بادەکانی لووپووس بە کۆرپەڵە لە حەوتووەکانی 18 تا 24ی ئاوەس‪بوون زیاتر لە هەموو کاتێکی دیکەیە، هەر بۆیە بە باش دەزاندرێ لەو ماوەی زەمەنییەدا هەر 2 حەوتوو جارێک ئێکۆکاردیۆگرافیی دڵی کۆرپەڵە بکرێ.

بە سەرنجدان بەوە ئەژمارێکی زۆر لە کۆرپەڵەکانی تووش‪بوو بە نەخۆشیی زگماکیی دڵ لە بنەڕەتدا هۆکاری مەترسی دروستکردنی لە پێشویان‪دا نییە، هێندێک لە پسپۆڕان وایان پێ باشە تەواوی خانمەکانی ئاوس لەبەر نەخۆشیی زگماکیی دڵ بیژنگیری بکەن.