سەبارەت بە ئێمە
بۆچی ناوەندی دڵی کۆرپەڵە و منداڵی ئومید پێشنیار دەکەین؟
ئەم ناوەندە یەکەمین ناوەندی پسپۆڕیی دڵ و کۆرپەڵە و منداڵە لە ئێران کە بێجگەلە ئامێری ئێکۆکاردیۆگڕافی Philips، تەیار کراوە بە کەرستەی پێشکەوتووی ئیکۆی چوار ڕەهەندی vivid E95 و تەنیا ناوەندی ئیکۆی کۆرپەڵە و منداڵ لە ئێرانە کە دەتوانێ ئێکۆی سێ و چوار ڕەهەندی ئەنجام بدا.
بۆ ئەنجام دانی ئیکۆی دڵ بە ڕێکوپێکی، جگە لە پێویستیی زانیاری و ئەزموونی تەواو سەبارەت بە نەخۆشیەکانی دڵی زگماکی لە ئەنجام دانی ئێکۆکاردیۆگڕافی و بە تایبەت تاقەت و دەرفەتی باش لە ئەنجام دانی ئیکۆ، کەرەسەی ئێکۆکاردیۆگڕافی وردبین پێویستە کە یارمەتیدەری پزیشک بێ بە باشی لە کاری تێست و ناسینی نەخۆشیی زگماکی دڵدا…
ئیکۆی دڵی کۆرپەڵە لە ناوەندی ئومید لە لایەن یەکێک لە باشترین پسپۆڕانی دڵی منداڵ بە ئەزموون لەو بەشەدا بە ئارامی بەڕێوە دەچێ و لە کاتی هەر چەشنە هەست کردن بە نەخۆشیی زگماکی دڵ فلیمەکان لە لایەن پسپۆڕی بە ئەزموون لە بەشی دڵی منداڵان چاوەدێری دەکرێ و دەچێتە بەشی پێداچوونەوە. بەم شێوەیە ئەگەری سەرنجی وردتر دەکاتە ئەوپەڕی خۆی.
لە کاتی بەڕێوەبردنی ئێکۆکاردیۆگڕافی کۆرپەڵە، باوک و ئەو کەسانەی پێیان خۆشە لەوێ بن ڕێگەیان پێدەدرێ بۆ بینینی ڕێگەپێدراوان بۆ ئەوەی هەستیاری و دڵەڕاوکێی دایک کەم بێتەوە.
هەروەها لەگەڵ جێبەجێ کردنی ئیکۆ ڕوونکردنەوەی تەواو سەبارەت بە سیستەمی دڵ و دەمار لە ماوەی کۆرپەڵەییدا و چۆنیەتی دروست بوون و هەڵدانی دڵ و زۆر شتی بەسوود بۆ دایک بە زمانی ساکار دەکوترێت و وڵامی پرسیاری دایک و باوکیش ئەدرێتەوە سەبارەت بە نەخۆشیەکانی دڵ.
دوای تەواو بوونی ئیکۆ جگە لە ڕاپۆرتی ئیکۆ، سێدی فلیمی ئیکۆی کۆرپەڵە دەدرێتەوە بە دایک و باب هەتا سەرەڕای پێداچوونەوە لە لایەن پزیشکانەوە وەک یادگاری و بیرەوەریی کاتی کۆرپەڵەیی منداڵەکەیان بۆیان بمێنێتەوە
پزیشکانی بەئەزموونی ناوەندی دڵی کۆرپەڵە
– پسپۆڕی سەرتری دڵی منداڵان
– خاوەنی بۆردی پسپۆڕیی سەرتر
– ئینترۆنشناڵ کاردیۆلوژیست
– پسپۆڕی سەرتری دڵی منداڵان
– خاوەنی بۆردی پسپۆڕیی سەرتر
– خاوەنی فلۆشیپ ئینترۆنەشنی دڵی منداڵان و نەخۆشیەکانی زگماکیی دڵ
– ڕاوێژکار و خاوەن بەشی ناوەند
– پسپۆڕی سەرتر بۆ دڵی منداڵان
– خاوەنی بووردی پسپۆڕیی سەرتر
– ئینترۆنشناڵ کاردیۆلوژیست
– ڕاوێژکار و بەشداری ناوەند